ئارێز ئه‌حمه‌د.. خۆشه‌ویسترین ترۆمبیل له ئا‌ڵمانیا به پێی فرۆشیان له بازاری ئه‌و وڵاته ده‌ستنیشان ده‌كرێت. له ساڵی 2009 ،سێ ملیۆن و 800 هه‌زار ترۆمبیلی نوێ ره‌وانه‌ی بازاری ئا‌ڵمانیا كراوه‌و ترۆمبیله بچووكه‌كان زۆرترین فرۆشیان له بازاری ترۆمبیل بووه.
كۆمپانیای "فۆلیكس ڤاگۆن"ی ئا‌ڵمانیا زۆرترین ترۆمبیلی له بازاری ترۆمبیلی ئا‌ڵمانیا فرۆشتووه.
فولێكس ڤاگۆن 366 هه‌زار ترۆمبیلی جۆری "گۆڵف"ی فرۆشتووه و جۆره‌كانیتری وه‌ك "پۆلۆ" 110 هه‌زار و جۆری "ئوسكودا" 104هه‌زار و جۆری "پاسات" 84 هه‌زار و "تۆران" 56 هه‌زار دانه فرۆشراون.
كۆمپانیای ئوپیل له پله‌ی سێیه‌می پرفرۆشترین ترۆمبیلی ئاڵمانی بووه و جۆره‌كانی ترۆمبیلی ئه‌و كۆمپانیا له لایان خه‌ڵكه‌وه پێشوازی لێكراوه.
كۆمپانیای فۆردی ئه‌مریكا له پله‌ی شه‌شه‌م دایه و 103 هه‌زار ترۆمبیلی جۆری "فیستا"ی له ئا‌ڵمانیا فرۆشتووه.
كۆمپانیا مه‌زنه‌كانی وه‌ك BMW و ئائودی له پله‌مانی نۆیه‌م و ده‌یه‌می ریزبه‌ندی فرۆشتنی ترۆمبیل له ئا‌ڵمانیا دان.