PNA- زانایه‌كی كه‌نه‌دی رایگه‌یاندووه، تاقیكردنه‌وه‌كانی ده‌ریخستووه، ته‌نیا ئاو وسابون ده‌ست خاوێن ده‌كاته‌وه.
زانایه‌كی بایۆلۆژی كه‌نه‌دی، له‌سه‌ر داواكاری ده‌سته‌ی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی كه‌نه‌دا، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌مه‌ڕ خاوێنكه‌ره‌وه‌كانی ده‌ست كه له بازار دان، ئه‌نجام داوه. له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا چه‌ند قوتابییه‌ك به‌شداریان كردووه و چه‌ند نموونه‌یه‌ك له به‌كتریای جۆراوجۆر خراوه‌ته سه‌ر ده‌ستیان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌م هێنه‌ری خاوێنكه‌ره‌وه‌كانی ده‌ست له جۆره‌كانی جه‌لی و شامپۆی ده‌ست، كه ده‌ڵێن 99%ی به‌كتریا و میكرۆبه‌كان له ناو ده‌به‌ن، له‌كاتێكدا به پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ركه‌وتووه به رێژه‌ی 46% و 60.4% میكرۆبه‌كان له ناوده‌بات.
(تیرۆ) له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی (ئاواتا سیتیزێن) گووتویه‌تی: "به بێ به‌كار هێنانی ئاو له‌كاتی ده‌ست شوشتن ده‌ست خاوێن نابێته‌وه".
گووتیشی: "ده‌بێت منداڵه‌كان رۆژانه له نێوان 8 – 12 جار ده‌ستیان بشۆن، به تایبه‌تی ئه‌و منداڵانه‌ی یاری و وه‌رزش ده‌كه‌ن كه ده‌بێت زۆرتر له‌مه‌ش ده‌ستیان بشۆن".
|