|
ڕۆژیار سپیندارى ،، لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى ئه‌مریكى ده‌یخستووه كه ڕۆژانه خواردنه‌وه 3 پیاله‌ى چا سوودێكى ته‌ندروستى گرنگ به ئافره‌ت ده‌به‌خشێت و به ڕێژى 37% مه‌ترسی تووشبوونیش به شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك له‌سه‌ریان كه‌م ده‌كاته‌وه .
لێكۆلینه‌وه‌كه ده‌لێت" ئه‌و ئافره‌تانه‌ى ته‌مه‌نیان له خوار 50 ساڵیدایه ، زیاتر سوود له خوردنه‌وه‌ى چا وه‌رده‌گرن به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى له‌سه‌روى 50 ساڵیدان .
سه‌نته‌رى موڤیت بۆ شێرپه‌نجه له ویلایه‌تى فلۆریدا ، كه لێكۆلینه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجامداوه هه‌ڵساوه به ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر 5 هه‌زار ئافره‌ت كه ته‌مه‌نیان له نێوان 20 تا 74 ساڵیدا بوون ، دواتر لێكۆله‌ران ده‌ستیانكرد به چاودێرى كردنى ئافره‌تان و كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى له‌سه‌ریان ، وه له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ لێكۆله‌ران ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ى ته‌مه‌نیان له خوار 50 ساڵیدایه‌و ڕۆژانه 3 پیاڵه چا یان خواردوته‌وه كه‌متر دووچارى مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك ده‌بنه‌وه ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى ته‌مه‌نیان له‌سه‌روى 50 ساڵیدایه .
هه‌روه‌ها لێكۆله‌ران ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد كه خواردنه‌وه‌ى چا زیاتر سوود به ئافره‌تانى كه‌م ته‌مه‌ن ده‌گه‌ینێت ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى له ته‌مه‌نى پیریدان سوودێكى ئه‌وها له خواردنه‌وه‌ى چا نابینن .
له كۆتایدا لێكۆله‌ران ئامۆژگارى ئافره‌تانى گه‌نج ده‌كه‌ن ، كه له خواردنه‌وه‌ى چا دوور نه‌كه‌ونه‌وه ، چونكه سوودێكى ته‌ندروستى زۆرى هه‌یه .
ktv
|