|
هێمن محه‌مه‌د.. پسپۆرانى بوارى خۆراك له ولاتى كه‌نه‌دا ده‌لێن" سیسته‌مى خۆراكى ته‌ندروست وه‌كو ئه‌و خۆراكانه‌ى یه‌كه‌ى گه‌رمى و كاربۆهیدرات تێیاندا كه‌مه ، وه ده‌وله‌مه‌ندن به پرۆتینه‌كان ، ڕۆلێكى گرنگ ده‌بینن له كه‌م كردنه‌وه‌ى كێشی له‌ش و مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانى دڵ .
له لێكۆلینه‌وه‌كه‌ى پسپۆرانى كه‌نه‌دی دا ئه‌وه ئاشكرابووه كه ئه‌و خۆراكانه‌ى ڕێژه‌ى كاربۆهیدرات و چه‌وری تێیاندا زۆره هیچ سوودێك به كه‌م كردنه‌وه‌ى كێش و ته‌ندروستى دڵ ناگه‌ینن .
دكتۆر ده‌یڤید جنگینز له نه‌خۆشخانه‌ى سانت مایكل و زانكۆى تۆرنتۆ ده‌لێت" لێكۆلینه‌وه‌كه كه له‌سه‌ر سیسته‌مى خۆراكى ئه‌نجامدراوه ، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌و خۆراكانه‌ى كاربۆهیدراتیان تێدا كه‌مه‌و ده‌وله‌مه‌ندن به پرۆتینه‌كان وه‌كو : خه‌زره‌وات و سویاو سێ‌و و زه‌یتى نه‌باتى ڕێژه‌ى كۆڵسترۆڵی زیان به‌خش له‌لای ئافره‌ت و پیاوه‌وه كه‌م ده‌كاته‌وه .
لێكۆلینه‌وه‌كه كه له‌سه‌ر 47 كه‌س ئه‌نجامدراوه ، وه بۆ ماوه‌ى 4 هه‌فته به‌رده‌وام بوو ، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆراكى ته‌ندروستیان خورادووه ڕێژه‌ى كۆڵسترۆڵی سوود به‌خش له له‌شیاندا زیاد بوه‌و زیان به‌خشیش به پێچه‌وانه‌وه كه‌م بووته‌وه .
|
|
ktv
|
 |